ئاژانسی وزەی ئەتۆمی:

هێرشەکانی ئیسرائیل زیانیان بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران نەگەیاندووە

964+

وریا فەتاح

رافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، هێرشە سەربازییەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، زیانی نوێیان بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نەتەنز و فۆردۆ نەگەیاندووە، کە دوو دیارترین دامەزراوەی پیتاندنی یۆرانیۆمن لە وڵاتەکەدا، چونکە هیچ ئاماژەیەکى تیشکدانەوە بەدى نەکراوە.

گرۆسی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگارانی ئاژانسەکە لە ڤیەننا وتی، “پشکێنەرە نێودەوڵەتییەکان بەوردی چاودێریی رووداو و پێشهاتەکان دەکەن و  لە ئێران ماوەتەوە و دەمێنێتەوە.”

روونیشیکردەوە، کارەکانی پشکنین بە شێوەیەکی تەواو دەستپێدەکەنەوە هەرزوو دوای باشتربوونی بارودۆخی مەیدانی، ئەمەش لە چوارچێوەی پابەندییەکانی ئێران بە پەیماننامەی بڵاونەکردنەوەی چەکی ئەتۆمی.

سەبارەت بە زیانەکان، گرۆسی ئاماژەی بەوەدا کە هێرشەکان دامەزراوە ئەتۆمییەکانیان لە ئەسفەهان و تاران کردووەتە ئامانج، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی پشکێنەران، وێستگەی سووتەمەنی ئەتۆمی لە فۆردۆ، و هەروەها دامەزراوەکانی نەتەنز هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە.

“بەپێى چاودێرەکانمان ئاستى چالاکى تیشکى ئەتۆم لە وێستگە ئەتۆمییەکانى ئێران زیادى نەکردووە، ئەوەش دەرخەرى ئەوەیە زیان بەر وێستگە ئەتۆمییەکان نەکەوتووە”، رافائێل گرۆسی وا دەڵێت.

ئێران کوژرانى سێ زاناى ترى ئەتۆمى راگەیاند

ئێران کوژرانى سێ زاناى ترى ئەتۆمى راگەیاند