لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆ
ئەم فۆرمە پڕ بکەنەوە
بۆ ئەوانەی لە دەرەوەی کوردستانن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە
964+
ژێوار خدر
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە رێکارێکی تازەی دەستپێکردووە بۆ کارئاسانی بۆ ئەو هاوڵاتییانەی لە دەرەوەی هەرێمن.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فۆڕمێکی تایبەتیان بە وەرگرتنی زانیاری دروستکردووە بۆ زیاتر کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان.
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، بەهۆی زۆری ژمارەی پەیوەندییەکانی هاوڵاتیان بە بەرپرسانی حکومەتەوە، لۆدێکی زۆر لەسەر هەردوو هێڵی گەرم دروست بووە.
دەشڵێت، تەنیا لە دوێنێوە دوو هەزار و 612 پەیوەندی لەو دوو ژمارەیەوە وەرگیراون کە رامانگەیاندبوون و هێڵەکان لە کارکردن بەردەوامن
هاونیشتیمانیانیش دڵنیادەکەنەوە لەهەر شوێنێک بن پەیوەندییەکانیان وەردەگیرێت و ئەوانەشی پەیوەندییان بە هێڵە گەرمەکانەوە نەکردووە، دەتوانن زانیارییەکانیان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن
ئاماژەی بەوەشداوە، هێلە گەرمەکانیش هێشتا کاران و هاوڵاتیان دەتوانن زانیارییەکان لەسەر وەتس ئەپی ئەم دوو هێلە گەرمە یان لە رێی پڕکردنەوەی فۆرمی سەرەوە رەوانە بکەن: +00964 750 803 5680
+00964 750 803 5681