زیانەكان دیار نین
نزیک باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران بۆردومان كرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە ڤیدیۆیەكدا كە دەست 964 كەوتووە، دووكەڵ لە شوێنێكی تەنیشت باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران هەڵدەستێت.
دیمەنەكە ئەمڕۆ یەكشەممەیە 15.6.2025ـە و دەردەكەوێت دووكەڵێكی زۆر و بەرز لە ناوچەكە بەرزبووەتەوە لە ئەنجامی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ تارانی پایتەختی ئێران.
تا ئێستاش وردەكاری زیانە گیانە و ماددییەكانی بۆردومانی شوێنەكە و باڵەخانەی باڵیۆزخانەی عێراق بڵاونەكراوەتەوە.
ئەم هێرشە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئێران مەسعود پزیشكیان ئەنجام دا و رایگەیاندبوو، عێراق بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتیی ئێران دەكات لە شەڕی دژی ئیسرائیل.