خوێندکاران دێنەوە گەشتیاریش ناچێ

لە خانەقینەوە بۆ سۆران؛ لە پێنج دەروازە پەیامنێران باسی دۆخی سنوور دەکەن

ژووری هەواڵ

لە خانەقینەوە بۆ سۆران بە درێژایی ئەوە سنوورە، پەیامنێرەکانی 964 ئەمڕۆ چوونە پێنج دەروازەی فەڕمی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران.

جگە لەوەی جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری وەکخۆی بەردەوام بوو، لە دەروازەکانی مونزرییە و باشماخ و حاجی ئۆمەران، بینراوە کە زۆرینەی ئەوانەی دێنە هەرێمی کوردستان خوێندکارانن و چوونیش بۆ کۆماری ئێران بە تەواوی کەمی کردووە.

ئەوە لە حاڵێکدا، شەوان ئاسان و سادە لە ئاسمانی ئەو ناوچانە گڕی مووشەک و دەنگی فڕۆکە دەبیسترێ، بەڵام ژیانی خەڵک لە ناوچە سنوورییەکان ئاساییە و لەسەر کار و کەسابەتی خۆیانن.