سنوورى پردێ

کەسێک لە ئاوى زێى بچوکدا خنکا


كاروان سالحَی-كەركوك

گەنجێکى تەمەن 20 ساڵ کە بە نەتەوە عەرەبە و خەڵکى موسڵە، لە ئاوى زێى بچوک لە سنوورى ناحیەى پردێ خنکا.

تەرمەکەى دۆزراوەتەوە

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی رووبار لە پارێزگای کەرکوک تایبەت بە 964ـی وت، رەجەب مەجید خەڵەفی تەمەن 20 ساڵ کە خەڵكی شاری موسڵە و زیاتر لە 10 ساڵە لە گوندی سەقزڵی شاری كەركوك دەژیت، بەمەبەستی كرێكاری رۆیشتوە بۆ ناحیەی پردێ، بەڵام لە کاتژمێر 1ـى دوانیوەڕۆ لە کاتى مەلەکرد لە ئاوى زێى بچوکدا خنکاوە.

وەک باسى دەکات، هەرزوو تەرمەکەى دەرهێنراوەتەوە و رەوانەى پزیشکى دادى کراوە.

بەپێى قسەىپۆلیسی رووبار، تەنیا لەم دوو مانگەدا (5 و 6)، ئەوە چوارەم حاڵەتى خنکانە لە سنوورى کەرکوک تۆمار بکرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح