سەرچاوەیەک بۆ 964: بەغدا و هەرێم رێککەوتن
964+
هێمن بەکر
سەرچاوەیەکی نزیک و ئاگادار لە گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تۆڕی 964ی ئاشکرا کرد، کە ئەو دوو لایەنە گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، رێککەوتنەکە لە سێ خاڵ پێکهاتووە، بەم جۆرەی لای خوارەوە:
یەکەم: هەرێمی کوردستان پشکی 14%ی لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ دەنێردرێت.
دووەم: هەرێمی کوردستان هەژمارێکی تایبەت بە داهاتی نەوت و غاز دەکاتەوە کە بەغداش بتوانێت چاودێریی بکات.
سێیەم: لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەر دوولا پێکدێت بۆ چاودێریکردنی چۆنێتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
بەم شێوەیە، رێککەوتنە سەرەتاییەکە وەکو خۆی دەمێنێتەوە تاوەکو لە لایەن پەرلەمانی عێراق و کوردستان پەسەند دەکرێت لە ماوەی نزیکی داهاتوودا، بۆ ئەوەی کێشەکان بە تەواوەتی چارەسەر بکرێن.