باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
بۆ هەفتەیەك
خوێندنی باڵا: سەرجەم خول و كۆرسەكان دەبنە ئۆنلاین
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری دا، سەرجەم کۆرسەکانى زمانى ئینگلیزى، پێداگۆجى، خول و راهێنانەکانى تایبەت بە وەزارەتەکەیان، بۆ ماوەى یەک هەفتە بە ئۆنڵاین بەڕێوەدەچن.
راگەیاندنی وەزارەتەكە رایگەیاند، وەزیری خوێندنی باڵا دكتۆر ئارام محەمەد قادر فەرمانی دەكرد كە سەرجەم كۆرسەكانی زمانى ئینگلیزى، پێداگۆجى، خول و راهێنانەکانى تایبەت بە وەزارەتەکەیان، بۆ ماوەى یەک هەفتە بە ئۆنڵاین بەڕێوەبچن.
بڕیارە دیارە بەهۆی ئەو باردوخەی شەڕە، كە لە نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستپێكردووە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا هەر ئەو بڕیارە نا، چەند بڕیارێكی دیكەشی لە دوێنێوە دەركردووە، لەوانە “خوێندکارانی هەرێمی کوردستان، ئەوانەی کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، بۆ پاراستنی گیانی خۆیان سەرپشكن لەوەی بگەڕێنەوە یان لە ئێران بمێننەوە.
هەروەها وەزارەتەكە بڕیاری ئەوەشی دا، پرۆسەی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم دووەم، خوێندنى بەرایی و خوێندنى باڵا، لە سەرجەم زانکۆکان و ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتەکە و دامودەزگاکانی ديكە (حکومى و تایبەت) بۆ ماوەی یەک هەفتە دوابخرێت.