شەڕ بەردەوامە

ئیسرائیل فڕۆكەخانەی میهرابادی لە تاران بۆردومان كرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە درێژەی شەڕ و بۆردومانەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئەمڕۆ شەممە 14.6.2025 ئاگر لە فڕۆکەخانەی مێهرابادی تاران كەوتووە، ئەمەش دوای ئەوەی هەواڵی تەقینەوەیەک لەو ناوچەیە بڵاوبووەوە.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، ئاگر و دوکەڵی زۆر لە فڕۆکەخانەی مێهرابادی پایتەختی ئێرانەوە بەرزبووەوە، هاوکات میدیا ناوخۆییەکان تەقینەوەیەکیان لەو ناوچەیە راگەیاند.

ئاژانسی ئیسنای ئێرانی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، تێیدا دوکەڵی چڕ لە ناوچەی فڕۆکەخانەكە لە رۆژئاوای تاران بەرز دەبێتەوە.

هەروەها میدیاکانی ئێران، هەر ئەمڕۆ شەممە بە گشتی هەواڵی بوونی تەقینەوەیەکی گەورەیان لە رۆژهەڵاتی تاران بڵاوکردەوە.

ئەمە دوای ئەوە دێت لە دوێنێوە بەرەبەیانییەوە شەڕ و مووشەكباران لە نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپێكردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، سیستمی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەیان بۆ رێگریکردن لە مووشەکەکانی ئێران چالاککراوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆش چەند مووشەكێكی ئێران لە شاری تێلەڤیڤی ئیسرائیل كەوتنە خوارەوە و هێشتا دیار نییە چەند كەس بەركەوتوون.

مۆساد شەڕەکەی لە ئێران بردەوە نەک هێزی ئاسمانی ئیسرائی...

مۆساد شەڕەکەی لە ئێران بردەوە نەک هێزی ئاسمانی ئیسرائیل