ئەمە بڕیاری خوێندنی باڵایە

خوێندکارە کوردەکانی ئێران ئازادن دێنەوە یان بەردەوام دەبن لە خوێندن

964+

ئەحمەد مستەفا

بەهۆی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سەر ئێران و بەردەوامی گرژییەکان، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری داوە خوێندکارانی کورد، کە لە ئێران دەخوێنن سەرپشک بکات، لە گەڕانەوە یاخود بەردەوام بوون لە پرۆسەی خوێندن.

ماوەیەکی دیاری کردووە و تا 1.7.2026 کارا دەبێ بڕیارەکەی.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە ناوچەکەدا روودەدات، بۆ پاراستنی گیانی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن بە بڕیارێکی گەڕانەوەی و مانەوەی خوێندکارانیان سەرپشک کرد.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بریاریداوە، خوێندکاران هەرێمی کوردستان كە لەو وڵاتە دەخوێنن، سەرپشکن لە گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان، یاخود مانەوەیان لە کوردستان.

وتەبێژ وتی، بۆ ئەو بڕیارە، لە ئەمرۆوە تاوەکو 1.7.2025 بەردەوام دەبێ و دوبارە هەڵسەنگاندنەوە بۆ دۆخەکە دەکرێ، هەروەها ئەو ماوەیان وەک ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت.

سەرۆكی ئەمریكا: هێرشی زیاتر بۆ سەر ئێران بەڕێوەیە

سەرۆكی ئەمریكا: هێرشی زیاتر بۆ سەر ئێران بەڕێوەیە

"رێگری له‌ هێرشه‌كانی ئیسرائیل بكەن بۆ سەر ئێران"