زەڕایەن

منداڵێکى سێ ساڵان لە چاڵێکى ئاودا خنکا

964+

بڕوا مەجید_شارەزوور

منداڵێکى کچ کە تەمەنى تەنیا سێ ساڵە، لە گوندى قەرەگۆلى ناحیەى زەڕایەن دەکەوێتە ناو چاڵێکى ئاوەوە و دەخنکێت.

رووداوەکە، نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.6.2025 لە گوندى قەرەگۆل روویداوە.

بەوتەى سامان سابر، بەرپرسى بەشى فریاکەوتنى نەخۆشخانەى شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور کە بۆ 964 قسەى کردووە،”ئەو چاڵى ئاوەى منداڵەکە کەوتبووە ناوى، چاڵى ئاوى خواردنەوەى مەڕو ماڵات بووە”.

لەگەڵ گەیاندنى منداڵەکە بۆ نەخۆشخانە، زۆر هەوڵیانداوە ژیانى بۆ بگەڕێننەوە، بەڵام وەک ئەوەى سامان سابر باسى دەکات،”ئاوێکى زۆر چوبووە ناو قوڕگ و سییەکانى بۆیە نەمانتوانیوە ژیانى بۆ بگەڕێنینەوە.

هەر لەوێشەوە بۆ پشکنین و توێکارى تەرمەکەى رەوانەى پزیشکى دادى سلێمانى کراوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لەسەر خنکانی مێردمنداڵەکەی حاجیاوە شۆفێری شۆفڵێک دەست...

لەسەر خنکانی مێردمنداڵەکەی حاجیاوە شۆفێری شۆفڵێک دەستگیر کرا