"ویستوومە بیانترسێنم"

لەسەر خنکانی مێردمنداڵەکەی حاجیاوە شۆفێری شۆفڵێک دەستگیر کرا

964+

شۆڕش قادری

لەسەر خنکانی مێردمنداڵەکەی حاجیاوە شۆفێری شۆفڵێک دەستگیر کرا کە بەقسەی خۆی ویستوویەتی، بە کەوچی شۆفڵەکە منداڵەکان بترسێنێ، بەڵام ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە.

یەکەم حاڵەتى خنکان لە ئیدارەى راپەڕین تۆمار کرا

یەکەم حاڵەتى خنکان لە ئیدارەى راپەڕین تۆمار کرا

کاتژمێر 4:30 خولەکی ئەمڕۆ هەینی 9.5.2025 لە نزیک گوندی ئەستریلان دوو مێردمنداڵ لە گۆمەئاوێکی پاشماوەی کارگەی چەو و لم مەلەیان کرد و لەکاتی مەلە کردنەکەدا مێردمنداڵێکیان لە رەگەزی نێر و تەمەن 12 ساڵ لە گۆمە ئاوەکەدا خنکا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “دوای رووداوەکە دەستیان کردووە و بە لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکاری رووداوەکە، بەسوود وەرگرتن لە کامێرای چاودێری کارگەکە، دەرکەوتووە کەسێک کە شۆفێری ئامێری شۆفڵی کارگەکەیە و کرێکاری کارگەکەیە، لەو کاتەی منداڵەکان مەلە دەکەن لەناو گۆمە ئاوەکەدا بە کەوچکی شۆفڵەکە، هەوڵی ترساندنی منداڵکەکان دەدات و ئاوەکە بەرەو رووی منداڵەکان دەبات، بەو هۆیەوە یەکێک لە منداڵەکان بەهۆی شەپۆلی گۆمە ئاوەکە ژێر ئاو دەکەوێت و دەخنکێت و منداڵەکەی تر رزگاری دەبێت”.

ئاماژە بەوەشکراوە لەسەر ئەو رووداوە، بنکەی پۆلیسی حاجیاوا شۆفێری شۆفڵەکەی دەستگیر کردووە، لەدوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، دانیناوە بە تاوانەکەیدا و وتوویەتی، بۆئەوەی چیتر ئەو دوو مێردمنداڵە مەلە لە ئاوەکەدا نەکەن، ویستوویەتی بە کەوچکی شۆفڵەکە، بیانترسێنێت و بەوهۆیەوە ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە.

لەئێستادا شۆفێری شۆفڵەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی حاجیاوا و بە پێی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵی بەردەوامە.

چیرۆکى خنکانى پێنج کەسەکە لە زارى وتەبێژى بەرگرى شارست...

چیرۆکى خنکانى پێنج کەسەکە لە زارى وتەبێژى بەرگرى شارستانییەوە