لە ناحیەی پیرەمەگرون 

منداڵێک کەوتە ژێر ئۆتۆمبێلەکەی مامی و گیانی لەدەستدا

964+

ئەحمەد محەمەد- سلێمانی

درەنگانێكی شەوی رابردوو، لە ناحیەی پیرەمەگرونی سەر بە قەزای دوكان كوڕێكی هەشت ساڵان دەكەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلی مامی و دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات.

لەبارەی رووداوەكەوە، موقەدەم هێمن فەرەج لێپرسراوی بنكەی هاتوچۆی پیرەمەگرون بە 964ـی وت، رووداوەكە لە جۆری شێلانە و درەنگانی شەوی رابردوو لە ناحیەی پیرەمەگرون روویداوە، مامێك لەكاتی بەگ داناندا برازایەكی خۆی دەكاتە ژێرەوە و لە شوێنی رووداوەكە گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، منداڵەكە كوڕە و ناوی (د، م) تەمەنی هەشت ساڵانە و دانیشتووی ناحیەی پیرەمەگرونن.

وەك باسی دەكات، رووداوەكە قەزا و قەدەر بووە، لە بێ ئاگایدا روویداوە و مامی برازاكەی نەبینیووە كاتێك بە ئۆتۆمبێلەكەی بەگی داناوە.

ئەو لێپرسراوە ئەوەشی خستەڕوو، تیمی هاتوچۆی پیرەمەگرون كەشف و هێڵكاری بۆ رووداوەكە و چۆنیەتی روودانی كردووە، پۆلیسیش لێكۆڵینەوەی خۆی كردووە و پەڕاوەكەش خراوەتە بەردەم دادوەر بۆ بڕیاردان لەسەر رووداوەكە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە سێ رووداوی هاتوچۆدا منداڵێک گیانی لەدەستدا و شەش کە...

لە سێ رووداوی هاتوچۆدا منداڵێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون