لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان

مانگی ئایار لە سلێمانی زۆرترین بوومەلەرزە روویداوە

964+

ئەحمەد مستەفا

مانگی ئایاری ئەمساڵ و لە سەنتەری هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان 28 بوومەلەرزە تۆمارکراون کە 23 بوومەلەرزە یان لە پارێزگای سلێمانی بووە، وە ئەو بوومەلەرزەی گوڕەکەی لە هەموویان زیاترە لە نزیک کەلار بە گوڕی 3.1 روویداوە.

بەگوێرەی ئەو داتایەی لە بەردەست بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان و تۆڕی بوومەلەرزەی کوردستانە، ئاماری بوومەلەرزە تۆمارکراوەکان لەهەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ و دەوروبەر، 125 بوومەلەرزە بووە و ئەوان تۆماریان کردووە.

دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە بە 964ی وت، بەڵام لەو ژمارەیە و لە ناوەندی شارەکانی هەرێمی کوردستان “هەر چوار پارێزگاکە”، تەنیا 28 بوومەلەرزە تۆمارکراوە لە داتا سەنتەری بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، لەو رێژەیە 23 بوومەلەرزەیان لە سلێمانی روویداوە.

بە گوێرەی ئەو تۆمارەی دراوە بە 964، لە تەنیا لە ئاستی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی هەرێمی، 58 بوومەلەرزە روویداوە لە هەما مانگدا.

ئەو گوڕانەی کە تۆمارکراون، خوار 3.0 پلەبوون و زۆرینەی هەستی پێ نەکراوە، یاخود بە ڕادەیەکی کەم بەشێک لە هاوڵاتییان هەستیان پێی کردووە.

هەروەها، بەرزترین گووڕی بوومەلەرزەی تۆمارکراو لەسەر ئاستی ناوخۆ و وڵاتانی هەرێمی بریتی بووە لە 4.1 کە کەوتووەتە نزیک پارێزگای ئەرزینجان لە رۆژهەڵاتی تورکیا، بەڵام لەسەر ئاستی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بریتی بووە لە گوڕی 3.1 کە کەوتووەتە نزیک قەزای کەلار لە گەرمیان.

داتا تۆمارکراوەکە؛