له هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك و زاخۆ
سه‌دان پشكنینى جۆراوجۆر بۆ خاك و ئاوى خواردنه‌وه‌ى هه‌رێمی كوردستان كراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌سته‌ى پاراستنى ینگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه كه له ماوه‌ى مانگى رابردوودا سه‌دان پشكنینى جۆراوجۆریان بۆ ئاو و خاكی هه‌رێمی كوردستان كردووه و زۆرترین ئه‌و پشكنینانه‌ش له هه‌ولێر بووه و له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌كه‌یه‌وه ئه‌نجامدراوه كه زیاتر له هه‌زار پشكنین بووه.
به‌پێى ئه‌و راپۆرته‌ى كه ده‌سته‌ى پاراستنى ینگه‌ى هه‌رێم بۆ كار‌و چالاكییه‌كانى مانگى ئایاری رابردوو بڵاویكردووه‌ته‌وه، له پارێزگاى هەولێر تاقیگەى شیکارى ژینگەیى فەرمانگەكه 890 پشکنین بۆ ئاوى خواردنەوە و 132 پشکنینیشى بۆ خاک، ئەنجام داوه.
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانیش له نمونەی 30 جۆر ئاو 589 پشكنین و له نموونه‌ى 14 جۆر خاكیش 106 پشكنینى ئه‌نحامداوه، هه‌روه‌ها به پشكنینى تیشكیش له نموونه‌ى هه‌شت جۆر ئاو 16 پشكنینى ئه‌نجامداوه.
فەرمانگەی ژینگەی دهۆک، له هۆبەی تاقیگەكه‌یدا له‌مانگى ئایار 876 پشکنینی کیمیاوی و به‌کتریۆلۆجی بۆ 168 نموونەی ئاوی خواردنەوە ئه‌نجامداوه و فەرمانگەی ژینگەی زاخۆش شه‌ش پشکنینی تاقیگەیی بۆ خاک و ئاو، ئه‌نجامداوه.