دیمه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ دروستكردنى تیمه‌كان... وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاراستنى ته‌ندروستى هه‌ولێر.
بۆئه‌وه‌ى زووتر نه‌خۆشییه‌كه ده‌ستنیشان بكرێت
له هه‌ولێر تیمی گه‌ڕۆك بۆ پشكنینى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك دروستده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر تیمى گه‌ڕۆك بۆ پشكنینى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك بۆ ژنان دروست ده‌كرێت و هه‌رجاره و له بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستى ئه‌و پشكنینه ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كاروبارى پاراستنى ته‌ندروستى هه‌ولێر دروستكردنى تیمه گه‌ڕۆكه‌كانى بۆ پارێزگاكه‌ى له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك راگه‌یاند كه مه‌به‌ست لێی پشكنینى مه‌مۆگرافی ژنانه بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هه‌رجاره‌ى له‌بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستى ئه‌م پشكنینه بۆ ژنان ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ى زووتر ده‌ستنیشانى نه‌خۆشییه‌كه‌یان بكرێت.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لە بارەی ئامارەكانی تۆماركردنی نەخۆشیی شێرپەنجە ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه كه ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر شێرپه‌نجه له‌هه‌ولێر بڵاوده‌كرێته‌وه راستى بێت كه هه‌موو تووشبووه‌كان خه‌ڵكی ناو هه‌ولێر بن، به‌ڵكو ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كە 49%ی نەخۆشانی شێرپەنجە خەڵكی ئاوارە و پەناهەندە و دەرەوەی هەرێمن.
به‌پێی دوایین ئاماریش كه بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر بڵاویكرده‌وه، ساڵی 2024 ژماره‌ى تووشبووانی شێرپەنجە چوار هه‌زار و 983 كه‌س بووه كه به‌راورد به ساڵى 2023 ژماره‌كان كه‌متره كه ئه‌ویش پێنج هه‌زار و 456 توشبوو بووه.