نرخی نەوت روو لە دابەزینە
لەچاو دوێنێدا دابەزیوە
نەوتی برێنت هاتە 66 دۆلار
964+
توانا نەقی
لەگەڵ چاودێریكردنی گفتوگۆییەكانی نێوان ئەمریكا و چین، كە چاوەڕێدەكرێت گرژییە بازرگانییەكانی نێوانیان كەم ببێتەوە، نرخی نەوت چەند رۆژێکە روو لە بەرزبوونەوەیە بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە دابەزی.
لە چاو دوێنێ ئم کاتانە نەوتی برێنت نزیکەی دۆلارێک لە نرخەکەی بووەتەوە و هاتووەتە 66 دۆلار.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10.6.2025 لە بۆرسەی جیهانیدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 66.77 دۆلارە و بە رێکەی 0.10% دابەزیوە.
هەرچی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێكساس بە 64.93 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بە رێژەی 0.05% دابەزیوە.
هاوكات لە عێراقیش نرخی یەک بەرمیل نەوتی قورسی بەسڕە بە 62.83 دۆلار و نەوتە جۆرە مامناوەندییەكەشی بە 65.78 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.