دەتوانن ئەوکاتە بگەڕێنەوە

چوارشەممە بەشەناوخۆییەکانی پەیمانگەی کەلار دەکرێنەوە

ئەحمەد مستەفا

بەشەناوخۆییەکانی کەمپی تەکنیکی کەلار، ئاگاداری خوێندکارانی دەکاتەوە، ئەوانەی دەیانەوێ بگەڕێنەوە بەشەناوخۆیی رۆژی چوارشەممە 11.6.2025 دەرگای بەشەناخۆییەکانی کوڕان و کچان دەکرێتەوە.

دەتوانن لە کاتژمێر 10:00ی بەیانییەوە بگەڕێنەوە.

لەو ئاگاداری نامەیەدا، کە بۆ خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی کوران و کچانی کەمپی تەکنیکی کەلار نێردراوە، ئاماژە بەوەکراوە، رۆژی چوارشەممە، کاتژمێر 10:00ی سەر لەبەیانی بەدواوە بەشەناوخۆییەکان بەرووی خوێندکاراندا دەکرێتەوە.

هۆبەی بەشە ناوخۆییەکان لە کەمپی پەیمانگەی تەکنیکی کەلار باسی لەوەکردووە، خویندکاران دەتوانن لە کاتی دیاریکراو بگەرێنەوە بەشەناوخۆییەکانیان تا بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام ئامادەبن.