دیمەنێک لە رووداوەکە - وێنە: هاتوچۆی سلێمانی
خۆی بە شۆستەکە گرتەوە
شۆفێرێک نمایشی کرد و کەتنی نایەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە شەقامی تووی مەلیکی سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک بەهۆی نمایشەوە تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو، ئەوەش بوو بە هۆکاری ئەوەی کەتنێک بەسەر خۆی و ژینگەی شەقانەکەش بهێنێ.
لە ئەنجامی نمایشەکەی، خۆی کێشا بە ناوەندی شەقامەکە و دوو داریشی شکاند، رووداوەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە روویداوە.
ملازمی یەکی هاتوچۆ، محەمەد مەهدی، ئەفسەری هێلکاری رووداوەکە بە پێگەی هاتوچۆی سلێمانی راگەیاندووە، پاش ئەوەی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە نمایشی کردووە لە شەقامی تووی مەلیک، بووە بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵ خێراییەکەی و خۆی بە شۆستەی نێوەندی شەقامەکە گرتووەتەوە.
بەهۆی رووداوەکەوە دوو دار لە ناوەندی شەقامەکە شکاون، زیان بە ئۆتۆمبێلی شۆفێرەکە گەشتووە، بەڵام رووداوەکە بێ زیانی گیانی بووە.
ئەو ئەفسەرە وتوویەتی، راستەوخۆ ئۆتۆمبێلەکە رەوانەی گەراجی دەستبەسەرداگرتن کراوە لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆی سلێمانی.
دیمەنی رووداوەکە؛