هەولێر

مانگایەک لە ترسی قوربانی هەڵاتووە و دۆزراوەتەوە

+964

عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر

لە گوندی گەزنەی نزیك هەولێر، هاوڵاتییەك ئەمڕۆ بەیانی مانگایەكی لە ناو دەغڵودانی خۆیان دۆزیوەتەوە، كە پێدەچێت لە ترسی سەربڕین و كردنەقوربانی هەڵاتبێت، هاوڵاتییەكە چاوەڕێدەكات خاوەنەكەی پەیدا ببێت، بەڵام بۆ رادەستكردنەوەی مەرجی هەیە.

رابەر مەجید ئەو هاوڵاتییەیە، كە مانگاكەی دۆزیەوەتەوە و بە 964ی وت، “هەر كەسێك خۆی بە خاوەنی دەزانێت، بابێت ناونیشان و وەسفی مانگاكە بكات، منیش دەیدەمەوە، چونكە نامەوێت ماڵی كەسم لەلابێت”.

وتیشی” ئاو و ئالیكم بە مانگاكە داوە و چاوەڕێی خاوەنەكەی دەكەم”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

رێگای هەولێر – گوێڕ بە پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی داپۆشر...

رێگای هەولێر – گوێڕ بە پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی داپۆشراوە