زێی گەورە

بۆ دۆزینەوەی تەرمی منداڵێک ئاوی بەنداوی گەلیێ رەشاڤە دەگیرێتەوە

964+

هێڤی دێوالی-دهۆک

چوارەم رۆژە تەرمی ئارڤان سیهادی تەمەن حەوت ساڵان نەدۆزراوەتەوە و گەڕان لەسەر رووباری زێی گەورە بەردەوامە، بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی دێرەلووکیش دەڵێت، ئەمڕۆ لە کاتژمێر یەک و نیوی نیوەڕۆ بۆ کاتژمێر دوو، ئاوی بەنداوی گەلیێ رەشاڤە لەسەر رووباری زێی گەورە دەگرنەوە، بۆ ئەوەی ئاوەکە کەم بێتەوە.

ئێوارەی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ بە ناوی ئارڤان سیهاد و دانیشتووی ناحیەی دێرەلووک لە سنووری قەزای ئامێدی، کەوتە ناو رووباری زێی گەورە و تا ئێستا بێ سۆراغە و تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2025.6.9، رێبەر سادق بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلووک بە964ـی وت، چوارەم رۆژە تەرمی ئارڤان نەدۆزراوەتەوە، تیمی بەرگریی شارستانی بە بەردەوامی بەدوای تەرمەکەدا دەگەڕێن لەسەر رووباری زێی گەورەدا.

وتیشی، ئەمڕۆش وەکو چوارەم رۆژی جەژن لە کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ ئاوی بەنداوی گەلیێ رەشاڤە دەگرنەوە بۆ ئەوەی ئاوەکە کەم بێتەوە و بتوانن تەرمەکە بدۆزنەوە.

باس لەوەش کرد، داوا لەهاوڵاتیان دەکەن هاریکاربن و دوای کاتژمێر 2ی نیوەڕۆی لەسەر لێواری رووبارەکە دووربکەنەوە، چونکە ئاوەکە بەردەدەنەوە، بۆ ئەوەی مەترسی نەکەوێتە سەر گیانیان.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

تەرمی منداڵێک لە ناو قوڕاوی تەنیشت پرۆژەی ئاوی خورماتو...

تەرمی منداڵێک لە ناو قوڕاوی تەنیشت پرۆژەی ئاوی خورماتوو دۆزرایەوە