لە سلێمانی چارەسەری وەردەگرت

بریندارێکی ئاگرەکەی کێڵگەی نەوتی عجێل گیانی لەدەست دا

کاروان ساڵحی-کەرکوک

بریندارێکی ئاگرەکەی کێڵگەی نەوتی عجێل لە قەزای بێجی، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دوای چوار رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی گیانی لەدەست دا، بڕیارە  تەرمەکەی بەڕێبکرێت بۆ پارێزگای تکریت.

دەحام حەردان، کەسوکاری یەکێک لە بریندارەکان بە 964ـی وت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ئەندازیار، موئەیەد غانم بەهۆی کاریگەری برینەکەیەوە لە شاری سلێمانی گیانی لەدەست دا.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 5.6.2025 ئاگر لە عەمبارێکی نەوتی ناو کێڵگەی نەوتی عجێل کەوتەوە و بەهۆیەوە پێنج کارمەند بە سەختی بریندار بوون، بەشێکیان گواسترانەوە بۆ شاری سلێمانی.

ئەوکات سەرچاوەیەکی تایبەت لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بە 964ـی وت، لە کاتی کارکردن لە ناو کێڵگاکە نەوتی عجێل لە قەزای بێجی لە ناکاو یەکێک لە عەمبارەکانی نەوتی ناو کێڵگاکە گڕی گرت به هۆیەوه پێنج کارمەند به پلەی جیاواز بریندار بوون.

پێداچوونەوە: هاوبەش