"حاڵەتەکان ئاسایین"

لەم دوو رۆژی جەژندا 160 کەس لە هەڵەبجە چوونەتە نەخۆشخانە

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

لەم دوو رۆژەی جەژنی قورباندا 160 کەس لە هەڵەبجە چوونەتە نەخۆشخانە کە زۆربەی حاڵەتەکان ئاسایین.

فەرحان حەمەخان لێپرسراوی راگەیاندنی تەندروستی هەڵەبجە بە 964ـی وت، لەکاتژمێر 6ـی ئێوارەی دوێنێوە تا کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ 70 کەس سەردانی فریاکەوتنی هەڵەبجەیان کردووە، دوێنێش 90 کەس چووبوونەوە نەخۆشخانە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی حاڵەتەکان ئاسایین و دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی ماڵەوە دەکرێنەوە.

ئەوش لەکاتێکدایە لەیەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان لە سلێمانی 350 کەس و لە دەڤەری رانیە و قەڵادزێش، 150 کەس چوونەتە نەخۆشخانە، شەش کەس نەشتەرگەرى ریخۆڵە کوێرەیان بۆ ئەنجامدرا و ژمارەیەکیشیان توشى سکچوون و رشانەوە بوون.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە سلێمانی تەنیا یەکەم رۆژی جەژن 350 هاوڵاتی چوونەتە نەخ...

لە سلێمانی تەنیا یەکەم رۆژی جەژن 350 هاوڵاتی چوونەتە نەخۆشخانە 

90 نەخۆش سەردانى فریاکەوتنى هەڵەبجەیان کردووە

90 نەخۆش سەردانى فریاکەوتنى هەڵەبجەیان کردووە