کەشوهەوا

ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمەچە هەور و پلەی گەرماش جێگیرە 

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ ئەمڕۆ شەممە کردووە و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ جار دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەی ئاسمان لە سامالەوە دەگۆڕیت بۆ هەور بەڵام پلەکانی گەرا جێگیرن و هەر وەک دوێنی دەبێت.

سبەینێش وات سێیەم رۆژی جەژن بەهەمان شێوە دەبێت و هیچ گۆڕانێک بەسەر پلەکانی گەرمادا نایەت.

ئەمڕۆ شەممە 7.6.2025
خێراى با / مامناوەند  ( 10 – 20  )کم/س دەبێت..
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە
مەوداى بینین / 8 – 10 کم  دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر : 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک : 36 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ  : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 36 پلەی سیلیزی
سۆران : 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :23 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 41 پلەی سیلیزی