بەراورد بە پار

لە سلێمانى و هەڵەبجە قوربانیکردن 50% کەمى کردووە

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

ئەمەل ناجى- هەڵەبجە

بەپێى ئامارەکانى کوشتارگەى سلێمانى و سەربرخانەى هەڵەبجە، قوربانیکردن لە جەژنى ئەمساڵدا بەراورد بە پار 50% کەمى کردووە.

محەمەد محێدین، بەڕێوەبەرى کارگێڕى کوشتارگەى سلێمانى بە 964ـى وت،” لە یەکەم رۆژى جەژنى قوربانى ئەمساڵ لە کوشتارگەکەمان نزیکەى 400 سەر ئاژەڵ سەربڕدراون کە 350 ئاژەڵیان بچوک بوون”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، لەچاو پار و ساڵانى رابردوو، رێژەى قوربانى لە کوشتارگەکەیان بۆ نیوە دابەزیوە.

لاى خۆیەوە دڵنیا فاروق، بەڕێوەبەری ڤێرتێرنەرى هەڵەبجە بە 964ی وت:” ئاماری قوربانیکردنی ئەمڕۆ لە سەربڕخانە فەرمییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە هەتا کاتژمێر هەشتی ئەمشەو 82 سەر ئاژەڵ بووە، کە ئەمەش بە رێژەی 50% بە بەراورد بە ساڵی پار کەمیکردووە”.

بە وتەی دڵنیا فاروق، ساڵی پار لە یەکەم رۆژدا رێژەکە زۆر بوو، و رۆژی دووەم کەمی کرد، بەڵام ئەمساڵ لە یەکەم رۆژدا رێژەکە لەچاو پاردا زۆر کەم بووە، و ئەگەری هەیە لە دووەم رۆژدا بە پێچەوانەی ساڵی پارەوە رێژەکە بەرزتر ببێتەوە.

سەبارەت بە قوربانیکردن لە دەرەوەی سەربڕخانەکان بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری وتی:” ئامارەکە فەرمییە و لە سەربڕخانەکانی هەڵەبجە و خورماڵ وەرگیراوە، لەوانەیە خەڵکانێکیش لەدەرەوەی رێنمایی ئێمە ئاژەڵیان سەربڕیبێت، بەڵام هەر قوربانییەک ئێمە ئاگاداری نەبین ناچێتە ناو ئامارەکەی ڤێرتێرنەرییەوە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

پاکستان یەکەم وڵاتە زۆرترین قوربانى دەکات

پاکستان یەکەم وڵاتە زۆرترین قوربانى دەکات