خەلیفان

سەماوەرى نەوت کەتنى نایەوە؛ ماڵێک ئاگرى گرت

وریا فەتاح

بەهۆى تەقینى غاز لە ماڵێکى سنوورى ناحیەى خەلیفان، ماڵێک ئاگرى گرت، بەڵام تیمەکانى بەرگرى شارستانى زوو فریاکەوتن و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

هیچ زیانێکى گیانى لێ نەکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ هەینى 6.6.2025، رووداوێکى ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکى گوندى باویان لە سنوورى قەزاى خەلیفان روویداوە، هەر بۆیە تیمەکانیان بەزوویى گەیشتوونەتە شوێنەکە و توانیویانە بە کەمترین زیان، کۆنتڕۆڵى بکەن.

ئاشکراى کردووە، ئاگرەکە بەهۆى تەقینى غازەوە روویداوە، بەڵام کەتنەکە سەماوەرى نەوت ناویەتییەوە و هۆکارى دروستبوونى ئاگرەکە بووە.

“خۆشبەختانە جگە لە زیانى مادى، زیانى گیانى نەبووە”، بەرگرى شارستانى سۆران وادەڵێت.

داواش دەکات بۆ هەر رووداوێکى نەخوازراو دەتوانن لە رێگەى ژمارە مۆبایلەکانى (07502401171 و 07507966355)، ئاگاداریان بکەنەوە و بە زووترین کات دەگەن، یان تەنیا 115 لێبدە و تەواو.