تیمەکانی بەرگریی شارستانی کەسوکاری و رووبارەکە جێناهێڵن

دوو مانگی رەبەق بەسەر خنکانی مامۆستا ئاڤێستا تێپەڕی

964+

شۆڕش قادری

دوو مانگی رەبەق بەسەر خنکانی مامۆستا ئاڤێستا تێپەڕی کە لە دواین رۆژی پشووی جەژنی رەمەزاندا کەوتەناو رووباری تەنگاتور، جەژنی قوربان بەسەرداهاتەوە، هێشتا کەسوکاری و تیمەکانی بەرگری شارستانی رووبارەکە جێنایەڵن بەئومێدی ئەوەی، بەکەمبوونەوەی ئاو و هێوربوونەوەی رووبارەکە، سەرەداوێکیان دەستکەوێ.

پێنج رۆژە بێ وچان بەدوای تەرمی مامۆستا ئاڤێستادا دەگەڕ...

پێنج رۆژە بێ وچان بەدوای تەرمی مامۆستا ئاڤێستادا دەگەڕێن

رۆژی 5.4.2025 مامۆستای ئاڤێستای تەمەن 27 ساڵ کەوتەناو رووباری تەنگاتور لە قەزای مێرگەسور و تا ئێستاش هیچ سۆراغێکی نییە.

کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ کە دوو مانگ بەسەر ئەو رووداوەدا تێدەپەڕێ، هەڵمەتێکی بەرفراوانمان بە 19 تیم دەستپێکردووە کە پێکهاتوون لە 110 کارمەند و 12 ئەفسەر”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە بڕیاربوو لە مانگی دووەم  و سێیەمدا گەڕانەکانیان کەم بکەنەوە بۆ هەفتەی دوو رۆژ و یەک رۆژ، بەڵام چونکە باوک و خانەوادەی مامۆستا ئاڤێستا هەر لەو شوێنە ماون، ئەوانیش دڵیان نایە جێیانبهێڵن و بۆ مانگی سێیەمیش، بەهەمان شێوە و رۆژانە بە هەشت تیم دەگەڕێن.

“لەبەر ئەوەی ئاوەکە کەم بووەتەوە، ئومێد دەکەین بۆ لەمەودوا سەرەداوێکمان دەستکەوێ”، کاروان میراودەلی وای وت.

مامۆستا ئاڤێستای تەمەن 27 ساڵ رۆژی 5.4.2025 بۆ گەشت و سەیران، لەگەڵ بنەماڵەکەی لە هەولێرەوە چوونە دەڤەری سۆران و لە سەر رووباری تەنگاتور لە قەزای مێرگەسور حەوانەوە، بەڵام لەپڕ بەهار و سروشت و دڵخۆشیان لێبوو بەشین، براکەی کەوتە ناو رووبار و مامۆستا ئاڤێستا بۆ دەرهێنانەوەی خۆی خستەناو ئاوەکە، هەرچەندە براکەی رزگاری بوو و هاتەدەرەوە بەڵام، مامۆستا ئاڤێستا ئاو بردی و تا ئێستا بێ سۆراغە.

"گەڕان بەدوای مامۆستا ئاڤێستا بەردەوامە و تا سێ مانگ کۆڵ نادەین"

15 رۆژە و تەرمی ئاڤێستا یوسف هەر نەدۆزرایەوە

15 رۆژە و تەرمی ئاڤێستا یوسف هەر نەدۆزرایەوە