"له‌كاتى چاككردنه‌وه‌ى ته‌قیوه‌ته‌وه"
تەقینەوەی بۆریەکی غاز رێگای سه‌ره‌كى نێوان کەرکوک بۆ بێجی داخست
964+
کاروان ساڵحی – که‌رکوک
بەهۆی تەقینەوەی بۆرییەکی غاز، رێگای سه‌ره‌كى نێوان کەرکوک بۆ بێجی داخر و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت له‌كاتى چاككردنه‌وه‌ى بۆرییه‌كه رووداى ته‌قینه‌وه‌كه روویداوه.
رووداوه‌كه، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2.6.2025 لە نزیک فوندی مورادییە روویداوه.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە کۆمپانیای غازی باکوور سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق بە 964ـی وت، لە کێڵگه‌ی غازی عجێل سەر بە پاڵاوتگەی بێجی بۆریەکی 10 ئینجی گواستنەوه‌ی غاز بەمەبەستی پاڵاوتن رەوانەی کۆمپانیای غازی باکوور دەکرێت لە نزیک ناحیەی یایچی لەشاری کەرکوک و ته‌قیوه‌ته‌وه.
وتیشی “هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌وه‌بووه كه سێ مەتری بۆریه‌کە بەهۆی تەمەنی دروستبونیەوه ژەنگی گرتبوو، ئەمڕۆش تیمی چاکكردنەوە سەرقاڵی چاکردنەوەی بونە بەهۆیەوە گڕیگرت و تەقیوەته‌وه”.
لەئێستادا قوفڵی بۆریه‌کە لە هەردوو لا داخراوە بۆ ئەوەی ئەو غازی تێدا ماوە کەم بێتەوە و بکوژێتەوە، بەهۆی مەترسی ئاگره‌كه‌ش رێگای سه‌ره‌كى نێوان کەرکوک بۆ بێجی داخراوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن