هەواڵەکە راست نەبوو

هیچ حاجییەکى کورد گیانى لەدەست نەداوە

وریا فەتاح

هەرچەندە لە بەشێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وابڵاوکرایەوە کە حاجییەکى کورد لە سعودیە گیانى لەدەستداوە، بەڵام وتەبێژى حەج و عومەرە بۆ 964 قسەى کرد و وتى،” ئەو هەواڵە راست نییە و هیچ حاجییەکى کورد گیانى لەدەست نەداوە”.

ئەوەى لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە ئەوە بوو، حاجییەکى ژن کە خەڵکى هەرێمى کوردستانە لە مەککە گیانى لەدەستداوە، بەڵام زوو 964 قسەى لەگەڵ کاروان ستوونى، وتەبێژى حەج و عومرەى هەرێم کرد، وێڕاى رەتکردنەوەى هەواڵەکە، دڵنیایى دا کە حاجیانى کورد سەلامەتن.

بەپێى بەدواداچوونەکانى 964، ئەو حاجییەى وا بڵاوکرایەوە گیانى لەدەستداوە، وێنە و ناوى ئەو حاجییەک بووە کە سێ ساڵ لەمەوبەر لە مەککە گیانى لەدەستدابوو.