خەڵکی هەولێرن و لە هیندستان نەشتەرگەرییان کردووە

گەنجێک 67%ـی جگەری بەخشییە باوکی 

964+

توانا نەقی

خەڵک بۆیە دوعا دەکات کوڕی چاک و ساڵحانی هەبێت بۆ ئەوەی لە رۆژی تەنگانەدا فریای باوک بکەوێت، وەک ئەوەی ئەیاس کە بەشی زۆری جگەری بەخشیە باوکی.

پیاوێک ماوەیەکی زۆرە بەدەست نەخۆشی جگەرەوە کە لە هەولێر پیان وتووە ڤایرۆسی جگەرە دەناڵێنێت و پێیویستی بەوە بووە کامل جگەری بگۆڕێت، ئێستا لە وڵاتی هیندستان کوڕەکەی جگەری بەخشییە باوکی و نەشتەرگەری بۆ کراوە.

ئەحمەد حاجی وەیسی کوڕی ئەو پیاوەی جگەری بۆ گۆڕاوە بۆ 964 وتی، باوکی زۆر نەخۆش بووە و لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر پێیان وتراوە کە کەیسەکەی جیاوازە و  پێویستە بە تەواوی واتە 100% جگەری بگۆڕێت.

وتیشی، بۆیە بڕیاریان دا بیبەنە وڵاتی هیندستان و نەشتەرگەری بۆ بکەن برایەکیشی بەناوی ئەیاس حاجی وەیسی جگەری خۆی پێدەبەخشێت بە رێژەی 65 بۆ 67%.

حاجی وەیسی کە جگەری دەگۆڕن تەمەنی 57 ساڵە و ئەیاسی کوڕیشی کە جگەری پێدەدا تەمەنی 35 ساڵە.

ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، نەشتەرگەرییەکە قورسە و تا مانگێک دەبێت لە ژووری چاودێری چڕبن، پاشان تا مانگی 8 دەبێت لە هیندستان بن و ئەگەر تەندروستییان باش بێت دوای ئەوە دەگەڕێنەوە.

نەشتەرگەری ئەو کوڕەی جگەری بەدایکی بەخشی

نەشتەرگەری ئەو کوڕەی جگەری بەدایکی بەخشی "بە سەرکەوتوویی" ئەنجامدرا