هەولێر

زیاتر لە چوار هەزار گوڵ چێندرا 

توانا نەقی

بۆ ئەوەی سەوزایی زیاتر بێت لەلایەن ئەندازەی پارکەکانی هەولێرەوە زیاتر لە چوار هەزار گوڵ بە جارێک چێێندرا و هێشتا زۆری تریشی ماوە.

لەلایەن تیمەکانى ئەندازەی پارکەکان، دەستکرا بە چاندنی زیاتر لە چوار هەزار گوڵ لە جۆری قەدیفە لە شەقامی زاگرۆس و دوورگەی ناوەندی شەقامى 60 مەتری هەولێر.

رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە 964ـی وت، پێشتریش ژمارەیەکی زۆر گوڵیان ئەمساڵ چاندووە پلانەکەیان وایە کە 20 هەزار گوڵ لە شەقام و ناوچە جیاوازەکانی ناو هەولێر بچێنن و بەردەوام دەبن.

وتیشی، سەبارەت بە چاندنی دار و نەمام ئەمساڵیش هەر بەردەوام و دوای ئەوەی ئاودانیان بە تانکەرەکان دەستپێکردەوە دەست دەکەن بە چاندنی نەمامەکانیش کە ژمارەیان لە نێوان 20 بۆ 30 هەزار دایە.