یەکێک لەو کامێرا پۆینت تو پۆینتانەی سزاکان تۆماردەکات _ وێنە: هاتوچۆی هەولێر
تا شەش رۆژ تێست دەبن
لە 40 مەتری و 100 مەتری هەولێر دوو کامێرای دیکە دەکەونەکار
964+
ئەحمەد مستەفا
هاتوچۆی هەولێر مەبەستییەتی شۆفێران ئاگاداربن، هەردوو کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی گەڕانەوەکانی 40 مەتری عەشتار و 100 مەتری جەودەت ئەسعەدی دەخاتەکار.
تا رۆژی 6.6.2025 و کاتژمێر 12:00ی شەو هەردوو کامێراکە بە شێوەی تێست کار دەکەن، 12:01ی شەو بۆ بەرەبەیان دەست بە تۆمارکردنی سەرپێچی دەکەن.
پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئەم بەیانییە یەکشەممە 1.6.2025، لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینیوویەتی دەڵێت، کامێراکان سەرپێچی سوڕانەوەی پێچەوانە تۆمار دەکەن.
هاتوچۆ داوای لە شۆفێران کردووە، بە هیچ جۆرێک سوڕانەوە بە ئاراستەی پێچەوانە ئەنجام نەدەن، بۆ ئەوەی ژیانی خۆیان و شۆفێەانی تر نەخەنە مەترسییەوە دووربن لە سزای پێبژاردن.