د.هەڤاڵ ئەبوبەکر:
بەڵێنی هێڵی شەمەندەفەرەکەى (سنە) بە سلێمانی دراوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
پارێزگاری سلێمانی لە سەردانەکەیان بۆ وڵاتی ئێران بەڵێنیان پێ دراوە هێڵی شەمەندەفەر لە شاری سنەوە بهێنرێتە سەر سنور.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە 964 وت، لە سەردانەکەیان بۆ وڵاتی ئێران قسەیان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران کردووە بۆ گەیاندنی هێڵی شەمەندەفەر بۆ دەروازەکان.
باسی لەوەشکرد، بە بایەخەوە سەیری داواکاریەکەیان کراوە و بەڵێنی جێبەجێکردنیان پێدراوە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن