لە نەوەدەکانەوە دەستکاری نەکرابوون
بەشی نەشتەرگەری و چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی هەولێر نۆژەنکرایەوە
964+
توانا نەقی
ئەو دوو بەشەی نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری کە لە ساڵانی نەوەدەکانەوە دەستکاری نەکرابوون و دواجات نۆژەن کرایەوە و بۆ خزمەتی نەخۆشەکان.
ئەمڕۆ شەممە، پارێگزای هەولێر لە گەڵ کۆمەڵیک وێنە ئەوەی بڵاوکردەوە، بە تێچووی 200 ملیۆن دینار، لەسەر بوودجەی پارێزگا، هەردوو بەشی نەشتەرگەری و چاودێری چڕ نۆژەن کرایەوە لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری بەشێوازێکی مۆدێرن.
دەشڵێت، ئەم بەشە بێنازانە لە زیاتر لە 30 ساڵ دەبێت نۆژەن نەکرابوونەوە و ئێستا بە کالێتیەکی باش دەتوانرێت تیایدا چارەسەری نەخۆش بکرێت.