جوتیاران گلەییان هەیە
نرخی جۆ گرانە و ئاویشی کەم پێویستە وابڕوات ئیتر جۆ دادەچێنن
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ساڵانە جۆ کەمتر دەچێندرێت و ئاوا بڕاوت خەڵک دەست بە چاندنی جۆ دەکات لە بری گەنم و ئاوی کەمتر پێویستە.
نرخی تۆنی گەنم بە 500 هەزار و جۆ بە 625 هەزار لە نێو بازاڕەکە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
محمەد نەبیل، فرۆشیاری گەنم و جۆیە بە 964ـی وت، ساڵانی رابردوو، گەنم بە 700 هەزار بوو ئەم ساڵ بە 510 هەزارە، ئەم ساڵ خوتە گرانە و دەست ناکەوێت تا ئێستاش لێمانەوە دیار نییە بە چەند وەردەگیرێت.
هێمن سەید موڕاد، بەڕێوبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر بە 964ـی وت ئەوان لە چەند رۆژی داهاتوو کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجام دەدەن سەبارەت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و لە سێ بنکەی جیاواز 122 هەزار تۆن گەنم وەردەگرن و نرخی هەر تۆنێیکیشی لە نێوان 800 بۆ 850 هەزار دینار دەبێت.
پێداجوونەوە: توانا نەقی