وێنەى شاندى هەرێم لەکاتی سەردانێکیان بو بەغدا
بەرپرسێکی حکومەت بڵاوی کردووەتەوە
نابێت ناكۆكی هه‌رێم و به‌غدا ببێته هۆی نه‌ناردنی موچه؛ ئەمە قسەی دادگایە
964+
ئەحمەد مستەفا
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، دەقی نوسراوێکی دادگای فیدڕاڵی بڵاوکردووەتەوە، كه روون و رەوان ئاماژەی بەوەکردووە، به‌پێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، نابێت ناكۆكی هه‌رێم و به‌غدا ببێته هۆی نه‌ناردنی موچه.
ده‌قی وه‌رگێڕانه‌كه وەکخۆی: “(شه‌شه‌م: ناكۆكی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رباره‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌كانی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی كۆماری عێراق ژماره (13)ی ساڵی 2023، و به تایبه‌تی هه‌ردوو مادده‌ی (12و 13)ی یاساكه، نابێت ببێته هۆكاری سه‌ره‌كی خه‌رجنه‌كردنی موچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و سوودمه‌ندانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێم له كاتی دیاریكراوی خۆی)”.
ئامانج رەحیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له نوسینێكدا کە لە فەیسبوونی خۆی بڵاوی کردووەتەوە ده‌ڵێت: “ئه‌مه‌ی خواره‌وه وه‌رگێڕانی كوردی ده‌قی ئۆڕجناڵی بڕگه‌ی (شه‌شه‌م)ه له لاپه‌ڕه‌ی (15) له بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژماره (224 و موحدتها 269/ اتحادیه/ 2023) له 21-2-2024 كه بڕیارێكی ملزمه بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان و نابێت هیچ یاسا و بڕیار ونووسراوێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌ربچێت”.
هه‌ردوو مادده‌ی 12 و 13ی یاسای بودجه په‌یوه‌ندیداره به داهاتی نانه‌وتی و پابه‌ندیی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان، كه هه‌ردوو حكومه‌تی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ناكۆكییان هه‌یه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی هه‌ردوو مادده‌كه.
رۆژی چوارشه‌ممه 28.5.2025، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به نوسراوی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی ئاگادار كرده‌وه كه ته‌رخانكراوی دارایی هه‌رێم 12.67 له‌یاسای بودجه‌ی سێ ساڵیی كۆتایی هاتووه و هیچ ته‌رخانكراوێكی دارایی نه‌ماوه.
دەقی نوسراوەکەی دادگای فیدڕاڵی: