964 چۆنیەتیی پڕكردنەوەی كارتەكەتان بۆ دەخاتەڕوو
كەركوكییەكان تەنیا 10 رۆژیان ماوە بۆ نوێكردنەوەی كارتی خۆراک
964+
محەمەد فاتیح
ئەمڕۆ 15.5.2025 دوایین رۆژی نوێکردنەوەی فۆڕمی خۆراک بوو بە شێوەی ئەلیکترۆنی (كارتی خۆراك) لە پارێزگای كەركوک، بەڵام نوێکردنەوەی تۆماری ئەلیکترۆنی کۆبۆنی خۆراک بۆ ماوەی 10 رۆژی دیکە بۆ هاونیشتمانیانی كەركوک درێژکرایەوە.
دوای ئەوەی 12ـی ئەمشەو دیاریكرابوو بۆ هاونیشتمانیانی كەركوک بە كۆتا وادە بۆ نوێكردنەوەی كارتی خۆراک، وەزارەتی بازرگانی عێراق ماوەكەی بۆ 10 رۆژی دیكە درێژكردەوە.
964 زانیویەتی هەرچی ئەندام خێزانێک كارتی نیشتمانی نەبێت تەنیا سێ مانگی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی كارتی نیشتمانی دەربهێنێت و خۆی لە كارتی خۆراک تۆمار بكات، بە پێچەوانەوە بەشە خۆراكەكەی دەبڕدرێت.
پێشتر 964 ئاشكرای كرد كه هاوڵاتیان دەتوانن لە ماڵەوە بەبێ ئەوەی سەردانی هیچ شوێنێک بكەن، كارتی ئەلیكترۆنی خۆراک نوێ بكەنەوە و وەریبگرن.
هەنگاوەكانی نوێكردنەوەی كارتی خۆراک لە رێگەی 964وە بزانن:
– سەرەتا ئەپڵیكەیشنی كارتی خۆراك دابەزێنە (https://ht.iq/)
– دەچیتە خانەی كۆبۆنی كاغەزی.
– ناوی پارێزگاكەت هەڵدەبژێریت.
– ناوی ناوەندی بەشە خۆراكەكەت هەڵدەبژێریت.
– ژمارەی كۆبۆنی خۆراكەكەت دەنووسیت.
– ژمارەی بریكاری بەشە خۆراكەكەت.
– ژمارەی بریكاری بەشە ئاردەكەت.
– پاشان بە سەركەوتوویی داخڵی سیستمەكە دەبیت و ژمارەی نوێی كارتی خۆراک وەردەگریت و دەبیت بە خاوەنی كارتی خۆراک.
– دواتر زانیاری ئەندامانی خێزان داخڵ دەكەیت و بەشێوەی ئۆنلاین كامێرا لەسەر دەموچاوەكان دەكەیتەوە.
– لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە ئەندامانی خێزانەكە خاوەنی كارتی نیشتیمانی بن، ئەگەر نا هەرچ ئەندام خێزانێک كارتی نیشتمانی نەبێت ناتوانێت ناوی خۆی لە كارتی خۆراك تۆمار بكات.
– تەنیا ماوەی سێ مانگت لەبەردەستدایە بۆ نوێكردنەوەی كارتی نیشتمانی، ئەگەرنا بەشە خۆراكەكەت دەفەوتێت.
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاندبوو كە لە 25.2.2025 دەستدەكرێت بە نوێكردنەوەی فۆڕمی خۆراک و بە پشت بەستن بە كارتی نیشتمانی دەكرێت بە كارتی ئەلیكترۆنی خۆراك و پڕۆسەكە تائێستاش بەردەوامە و لە كۆی 25 ملیۆن هاوڵاتی زیاتر لە 16 ملیۆن هاوڵاتی خۆیان تۆمار كردووە.
كارتی خۆراك
كارێكی تایبەتی 964
دۆشاوە تەماتەكەی بەشەخۆراكی بەغدا وەک نارنجۆك دەتەقێتەوە
"سەلامەتە و هیچ گرفتێکی نییە"
وەزارەتی بازرگانی روونكردنەوە لەسەر دۆشاوی تەماتەی بەشەخۆراک دەدات
نهوزاد شێخ كامیل بۆ 964:
"بهشهخۆراكه تایبهتهكهى مانگى رهمهزان جارێ ههر قسهیه و فهرمى نییه"
وەزیری بارزگانیی عێراق