لە خوار 64 دۆلارە
نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین
964+
وریا فەتاح
نرخی نەوت بەهۆی زیادکردنى خستنەڕووى نەوت لەلایەن وڵاتانى ئۆپیک پڵەس، رووی لە دابەزین کردووە، ئەمڕۆ لە خوار 64 دۆلارەوەیە.
ئەمڕۆ هەینى 30.5.2025 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 63 دۆلار و 95 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى دابەزیوە.
هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 60 دۆلار و 78 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەڵام بەراورد بە بەیانى دوێنێ نرخەکەى نزیکەى دوو دۆلار دابەزیوە.
دابەزینى نرخى نەوت دواى ئەوەهات، ئۆپیک پڵەس کۆبووەوە و بڕیاریدا بە خستنەڕووى زیاترى نەوت لە جیهاندا.