شەقامەکە بەرتەسک دەکرێتەوە
تا بۆتان دەکرێت ئەم ماوەیە خۆتان لە تونێلى پێشڕەو مەدەن
وریا فەتاح
هاتوچۆى سلێمانى ئاگادارى شۆفێران دەکاتەوە، بەهۆى نزیکبوونەوەى کارەکانى پڕۆژەى دووسایدى رێگەى هەوارى شار بەرەو تونێلى پێشڕەو، ئەم ماوەیە شەقامى بەردەم تونێلى پێشڕەو بەرتەسک دەبێتەوە و تواناى قەرەباڵغى زۆرى نییە.
هاتوچۆى سلێمانى ڤیدیۆیەکى بەردەم تونێلەکەى بڵاوکردووەتەوە و تێیدا موقەدەم محەمەد، لێپرسراوى هاتوچۆى شارباژێر زانیارى لەبارەى بەرتەسککردنەوەى شەقامەکە دەخاتەڕوو کە گرنگترینیان ئەمانەن:
یەکەم: بەهۆى نزیکبوونەوەى کارەکانى دووسایدى شەقامى هەوارى شار لە تونێلەکە، بەرتەسکبوونەوە دروستبووە.
دووەم: شەقامێکى لاوەکى کراوەتەوە بۆ ئەوەى هاتوچۆ بە تەواوەتى پەکى نەکەوێت.
سێیەم: شەقامە لاوەکییەکە تواناى قەرەباڵغى زۆرى نییە، بۆیە باشترە شۆفێران رێگاى سەرشاخ بەکاربهێنن بۆ هاتوچۆى نێوان سلێمانى و شارباژێر و سیتەک.
چوارەم: بڕیارە کارەکان بەزوویى تەواو بکرێن و هاتوچۆى ئاسایى ببێتەوە.
بپێنجەم: باشترە شۆفێران کەمتر خۆیان لە رێگاى تونێلەکە بدەن.