لە سلێمانییە و سی ڤی پێشكەش كردووە

بڕوای بە خۆیەتی و دەیەوێت ببێت بە بەڕێوەبەر

دیلان محەمەد جەزا

بەمەبەستی رەخساندنی هەلی كار بۆ هاوڵاتیان، پێشانگای هەلی کار لە سلێمانی بۆ گەنجان کرایەوە و کچێک سی ڤی پێشكەش به پێنج کۆمپانیای كردووە و دەیەوێت ببێت به بەڕێوەبەر.

سیڤان ئیبراهیم دەرچووی زانکۆ بە 964ـى وت، “ئەمڕۆ (سی ڤی)م پێشكەش به پێنج کۆمپانیا كردووە و چاوەڕوان دەكەم له یەکێک لە کۆمپانیاکان هەلی کارم بۆ بڕەخسێنن”.

ئەو باسی لە خواست و ئارەزووەكانی خۆیی كرد و دەڵێت، “دەمەوێت لە بوارەکەی خۆمدا کار بكەم و بگەم بە پلەی بەڕێوەبەر و گەشە بە تواناکانی خۆم بدەم”.

پێداچوونەوە: محەمەد فاتیح