خوێندنی باڵا دەیەوێ بەشداربن

کێبڕکێیەک چاوەڕێی توێژینەوەکانی خوێندکارانی دکتۆرایە

ئەحمەد مستەفا

خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەیەوێت، خوێندکارانی خوێندنی دكتۆرا به‌شداری له‌ كێبڕكێیه‌كی زانستی له‌ وڵاتی قه‌ته‌ر بكه‌ن، کە ئەوە بۆ یەکەمجارە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەو جۆرە کێبڕکێیە رێک دەخرێ.

کێبڕکێکە پەیوەستە بە ئاست و قووڵی توێژینەوەی خوێندکارانی ئەو قۆناغە و هەڵسەنگاندنی.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، کێبڕکێکە تەرکیزی لەسەر بەهێزکردنی توانای زانستی خوێندکارانی دکتۆرا و گەیاندنی بیرۆکەی توێژینەوەکانیانە بە شێوەی کورت و پوخت، کە ئەمە بۆ یەکەمجار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کێبڕکێی زانستی (First MINA 3 MT Competition) لە زانکۆیەکی وڵاتى قەتەر ئەنجامدەدرێ.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگاداری گشت زانکۆ حکومی و تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان کردووەتەوە، کە هەر خوێندکارێکی دکتۆرا ئارەزوی بەشداری کێبڕکێ زانستییەکەی هەیە خۆی تۆمار بکات یاخود پەیوەندی بکات بۆ وەرگرتنی زانیاری لەلایەن وەزارەتەوە.

لەو چوارچێوەیشەدا فەرمانگەی نێرداراوان و پەیوەندییە رۆشنبیریییەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نوسراوی کێبڕکێی ئەکادیمی بۆ سەرجەم زانکۆ حکومی و تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان ناردووە.

وتەبێژی خوێندنی باڵا دەڵێ، داوا لە خوازیارانی دکتۆرا کراوە، بە مەبەستی بەهێزکردنی تواناکانیان و ئەوانەی ئارەزوی بەشدارییان هەیە لە کێبڕکێی زانستی (First MINA 3 MT Competition) لە زانکۆی (حمد بن خلیفة – مؤسسة قطر للتربیة والعلوم) خۆیان تۆمار بکەن:

ناونیشانی تۆمارکردن:

ئمەیڵ: [email protected]

لینک: https://www.hbku.edu.qa/en/3mt