سێنیان ئەندامی یەك خێزانن

لە  سەر رێگەی دەریاچەی حەمرین چوار كەس گیانیان لەدەستدا

+964

راژان باجەڵان_خانەقین

رۆژ نییە رووداوی دڵتەزێنی هاتووچۆ هەمووان دڵگران نەكات و ئەمجارە بە هۆی خێرایی و لادان بەرەو سایدی بەرامبەر دوو ئۆتۆمبێل لە سەر رێگەی دەریاچەی حەمرین پێكدادەدەن و رووداوەكە قوربانی لێدەكەوێتەوە.

فارس عەزاوی بەرێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی دیالە بە 964ـى وت، “لە رووداوەکە چوار کەس گیانیان لە دەستداوە و سێ کەس بریندارن و دوو منداڵ و باوکێکی سەر به یەک خێزان لەنێو ئەو كەسانەن كە گیانیان لە دەستداوە و دایكەكەش باری تەندروستی ناجێگیرە  و لە ئۆتۆمبێلەکەی تريش کەسێک گیانی لەدەستداوە و دوو کەسیش بریندارن و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی جەلەولا.

بەپێی ئامارەکانی هاتووچۆ لە 24 کاتژمێری رابردوودا زیاد لە 10 رووداوی هاتووچۆ لە دیالە تۆمارکراوە کە ئەمەیان سەختترینیانە.

پێداچوونەوە: محەمەد فاتیح