چەند دیمەنێکی بەهاریی ناوچەی بێرمەورگ لە بناری چیای هەڵگورد – وێنە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
تۆز و خۆڵێکی کەم لە هەندێک ناوچە دەبینرێت
پلەی گەرما دادەبەزێت و کەشێکی فێنک روو لە کوردستان دەکات
شۆڕش قادری
بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی رووی لە ناوەڕاستی عێراق کردووە، تۆز و خۆڵێکی کەم لە ئاسمانی بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان دەبینرێت، بەڵام سبەی پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێ و کەمێک فێنک دەبینەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 28.5.2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێك ناوچەی کوردستان لەئارادایە، بەتایبەت لەکاتەکانی ئێوارەدا.
بۆ سبەی پێنجشەممەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، تۆزێکی کەم لە هەندێک ناوچە هەر دەبینرێت، بەڵام کەشێکی فێنک روو لە کوردستان دەکات و پلەی گەرما چوار بۆ شەش پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی؛
هەولێر: 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک :39 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی
سۆران: 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی