لادانی کاتی لەسەر رێگەی دەربەندیخان بۆ کەلار - وێنە: هاتوچۆی دەربەندیخان
شۆفێران ئاگاداربن
سێ و چوار رۆژێ لای گوندی بانی خان لادانی کاتی هەیە
964+
ئەحمەد مستەفا
کۆمپانیایەک نزیکەی 500 مەتر قیری تێکچووی رێگەی نێوان دەبەندیخان بۆ کەلار نۆژەن دەکاتەوە، ئاوا سێ و چوار رۆژێکیان پێ دەچێت باشترە هاتوچۆی ئەو رێگەتان کرد بیزانن.
ئەمڕۆ هەر کۆمپانیاکە ئامێرەکانی بردە ئەوێ، پیاوانی هاتوچۆ چوون بەربەستەکانیان دیاری کرد و رێگەکەیان کرد بە تاک سایت لەو ئاستەی ئیشەکەی تیادا دەکرێ.
ئەمڕۆ سێشەممە 27.5.2025، ئەفسەری ئیشکگری هاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ی وت، سەرجەم ئەو بەربەستانە بە جۆرێک دانراون کە پێشوەخت و پێش لادانی کاتی شۆفێران بەئاگابن لەوەی لادانی کاتی هەیە.
ئەو وتی، پێمان وتراوە کە سێ بۆ چوار رۆژێکیان پێ دەچێت، مەفرەزەشیان لە ناوچەکە هەیە، بۆ رێکخستنی هاتوچۆی رێگاکە.
ئەو رێگەی نۆژەن دەکرێتەوە، بزەبت دەکەوێتە سنووری گوندی “بانی خان” لەسەر رێگەی نێوان دەربەندیخان بۆ کەلار، سایدێکی داخراوە بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.