لیژنه‌ى پشكنین ده‌ستبه‌كار بووه
عێراق 10 به‌نداو له سنوورى شنگال دروست ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره عێراق له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه ئاوییه‌كانه‌وه 10 به‌نداو له سنوورى قه‌زاى شنگال دروست بكات، له ئێستاوه لیژنه‌یه‌كی پشكنینى بۆ سنوورى قه‌زاكه ناردووه كار له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنى شوێنه‌كان ده‌كه‌ن.
مه‌حما خه‌لیل عه‌لى ئاغا، په‌رله‌مانتارى عێراق كه له نزیكه‌وه كارى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردووه، به 964ـى راگه‌یاند، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته عێراقییه‌كه‌وه ره‌زامه‌ندى دروستكردنى 10 به‌نداوه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
وتیشی “ئێستا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند كه وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ناردوویه‌تى له شنگالن و خه‌ریكی دیاریكردنى ئه‌و شوێنانه‌ن كه بۆ به‌نداوه‌كان گونجاوه”.
تاوه‌كو ئێستا هیچ به‌نداوێك له سنوورى قه‌زاى شنگال نه‌بووه، ئه‌مه‌ش وای له هاوڵاتیان و جوتیارانى كردووه، داوا بكه‌ن بۆیان دروستبكرێت.
مه‌حما خه‌لیل ده‌ڵێت، دروستكردنى ئه‌و به‌نداوانه له‌سه‌ر داواكارى هاوڵاتی و جوتیارانى شنگال بووه كه پێشتر پێشكه‌شی ئه‌میان كردووه ئه‌ویش رێكارى یاسایی و ئیدارییه‌كانى بۆ ته‌واو كردوون تاوه‌كو ره‌زامه‌ندییه‌كه‌ى به‌ده‌ست هێناوه.
ئاشكراشی ده‌كات، كه به‌پێی ئه‌و پلانه‌ى بۆ دروستكردنى به‌نداوه‌كان داندراوه، پێویسته هه‌ریه‌كێك له‌و به‌نداوانه‌ى دروستده‌كرێن بیرێكی ده‌ستكرد له‌ناویدا دروستبكرێت و بیره‌كه ببێته سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى ئاو.