پێشتر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو
له ته‌قته‌ق شه‌ش تۆن مادده‌ى به‌سه‌رچوو له‌ناوبران
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
نه‌خۆشخانه‌ى ته‌قته‌ق بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یەكشەممە شه‌ش تۆن مادده‌ى به‌سه‌رچووى جۆراوجۆریان له‌ناو بردووه، كه پێشتر له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه له شوێنكارانى بازاڕى قه‌زاكه‌یان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو.
كارى له‌ناوبردنه‌كه، لە ژێر چاودێریی قایمقامی قەزا و بە نوێنەرایەتیی یاریدەدەرایەتیی ئاسایش، بەشی ئابووری، بنکەی پۆلیس، شارەوانی، بەرگریی شارستانی و هۆبەی چاودێری تەندروستی نەخۆشخانەکەیان ئه‌نجامدراوه
نه‌خۆشخانه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌م شه‌ش تۆن مه‌واده هەمەجۆر بوون و لە ماوەی رابردوودا لەلایەن لیژنەکانی چاودێریی تەندروستی و قایمقامیەت و بەشی ئابووریی ئاسایش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو.
هاوڵاتیانیش دڵنیا دەکەنەوە، بەردەوام دەبن بۆ پاراستن و سەلامەتی گیانیان.