كشتوكاڵ روونكردنه‌وه‌ى دا "ته‌ندروسته"
ئه‌و بوختانه‌ى به (خیار)ـى دهۆک كرا راست ده‌رنه‌چوو
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى دهۆک ده‌ڵێت، ئه‌و بوختانه‌ى بۆ به‌رهه‌مى خیارى پارێزگاكه‌یان كراوه، راست نییه، به‌رهه‌مى خیاره‌كه‌ى ئه‌مساڵیان زۆر ته‌ندروسته و هیچ كێشه و گرفتێك له به‌كارهێنانى نییه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه.
كشتوكاڵ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه به راپۆرتى ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن ده‌كات (بێ ئه‌وه‌ى ناوى ده‌زگاكه بهێنێت) گوایه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه به‌رهه‌مى خیارى دهۆک به‌هۆى به‌كارهێنانى قڕكه‌رى قه‌ده‌غه‌كراو له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه به‌رهه‌مهێندراوه، بۆیه خیارێكی ته‌ندروست نییه بۆ خواردن.
ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كشتو‌كاڵى دهۆک به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر به‌رهه‌مى خیارى پارێزگاكه‌یان بڵاوكراوه‌ته‌وه دووره له راستی، چونكه ئه‌وان به‌رده‌وام له رێگه‌ى لیژنه‌ى جیاوازه‌وه چاودێریی وردى جوتیارانیان كردووه.
وتیشی، “چاودێریی وردى ئه‌و شوێنانه‌ش به به‌رده‌وامى كراوه، كه مادده جۆراوجۆره‌كانى كشتو‌كاڵى لێ ده‌فرۆشرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ک قڕكه‌رى قه‌ده‌غه‌كراو له‌و شوێنانه‌ش نییه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له‌وانه‌یه جوتیارێك به شێوه‌یه‌كی نهێنی و قاچاغ ئه‌و قڕكه‌ره‌ى له موسڵ یاخود شوێنێكى دیكه هێنابێت، به‌ڵام ناكرێت ته‌واوى به‌رهه‌مى خیارى دهۆک به ناته‌ندروست ناوى بهێندرێت، ده‌شڵێت “ئه‌مه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه كاریگه‌رى زۆر خراپی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌ى جوتیاران هه‌بووه”.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كشتوكاڵ، هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كاته‌وه، كه هیچ مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر به‌رهه‌مى خیاره‌كه‌یان نییه و زۆریش ته‌ندروسته، روو له‌و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ش ده‌كات، كه راپۆرته‌كه‌یان له‌سه‌ر خیار بڵاوكردبووه‌وه، “تكایه پیشه‌ییانه كاره‌كانتان بكه‌ن”.