كچه دێهاتییه‌كه‌ى شارباژێر
دڕكێكی له چاوی كیسه‌ڵێک ده‌رهێنا و ئاسووده بوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كچێكى چالاک له سۆشیاڵ میدیا و خاوه‌نى چه‌ندین به‌رهه‌مى كورده‌وارى، له كاتى گه‌ڕانى به‌ناو سروشتى شارباژێڕدا كیسه‌ڵێک ده‌بینێت دڕكێك له چاوێكی چه‌قیووه، ئه‌ویش دڕكه‌كه‌ى بۆ ده‌رده‌كات و ده‌ڵێت، “ئه‌گه‌ر دڕكه‌كه‌م ده‌رنه‌هێنابا ئاسووده نەدەبووم”.
كچه‌کە ناوی رێژنه دێهاتییه، خەڵکی گوندی گەڵاڵەی شارباژێڕە و به‌رده‌وام ئه‌م گوند و ئه‌و گوند ده‌گه‌ڕێت و له رێگه‌ى پلاتفۆڕمه‌كانى سۆشیاڵ میدیاشه‌وه چه‌ندین به‌رهه‌مى كورده‌وارى وه‌ک جۆره‌كان ربه‌ى هه‌نار، سركه، دۆشاو، بنێشتى كوردى و باسوق به فرۆشیاره‌كانى دەفرۆشێت.
له گرته‌یەکی ڤیدیۆییدا، رێژنه ده‌ڵێت، به رێگایه‌دا ده‌ڕۆیشت بینیویه‌تى كیسه‌ڵێك دڕكێک له چاوى چه‌قیووه، بۆى دابه‌زیوە و دڕكه‌كه‌ى له چاو ده‌رهێناوه.
ده‌شڵێت “،ئه‌گه‌ر ئه‌م دڕكه‌م له چاوى ده‌رنه‌هێنابا، ئاسووده نەدەبووم و تاهه‌تا بیرم لێی ده‌كرده‌وه”.