
کەش و هەوا - +964
ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەورە و باران نابارێت
+964
فەرمان سادق
کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەی، ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەورە و ئەگەری بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکان هەیە، بەڵام باران نابارێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان، لەم دوو رۆژەدا ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ساردترین شوێنە و ئیدارەی گەرمیانیش بە 14 پلە گەرمترینە.
دەزگای کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردوە، کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە 15.2.2023، سارد و نیمچە هەور دەبێت، بەڵام هەورەکە لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت و ئەگەری بەفر بارینیشی هەیە.
هەرچی سبەی پێنجشەممەیە 16.2.2023، ئاسمان وەک ئەمڕۆ پەڵە هەورە و پێشبینی دەکرێت لەکاتەکانی بەیانی زوودا بەفر لەناوچە سنوورییەکان ببارێت.
لەم دوو رۆژەدا پلەی گەرما لە هەولێر 10 پلەی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانی 9 پلە، لە دهۆک 10 پلە، کەرکوک 12 پلە، هەڵەبجە 10 پلە، زاخۆ 10 پلە، سۆران 6 پلە، گەرمیان 14 پلە.