پەیوەندییەکى پتەو
ساڵیادى دۆستایەتى کوردستان و ئەڵمانیایە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لەژێر درووشمی کوردانی ئەوروپا دەتوانن بە شێوەیەکی بەرز هەوڵی ناساندنی کلتور و زمانی کوردی بدەن، ئەمڕۆ ساڵیادى دامەزراندنى کۆمەڵەى دۆستایەتى کوردستان و ئەڵمانیا، بەڕێوەچوو.
هێمن عومەر، سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان-ئەڵمانیا، بە 964ـى وت،”ئێمە بووینەتە پردێک لە نێوان کوردستان و دەرەوە، لەبواری پەروەردە و رۆشنبیریی و کلتوری کارمان کردووە و بەردەوام دەبین، لەو رێگەیەوە پەیوەندییەکی باشمان هەیە لەگەڵ داموودەزگاکانی ئەڵمانیا و داوامان کردووە هاوکار و کارئاسانی بکەن بەپێی رێنماییەکانی خۆیان بۆ ئەوەی مافی نیشتەجێبوون وەرگرن”.
وەک باسى دەکات، لە ساڵى 2016ـەوە لەگەڵ دامەزراندنى دەستەکەیان، شوێنیان بۆ کۆچبەران دابین کردووە بۆ ئەوەی سەلامەت بن.
جەختیش دەکاتەوە، وەکو کۆمەڵەکەیان پڕۆژەیەکیان هەیە بەناوی خزمەتگوزاری بۆ هۆشیارکردنەوەی گەنجان لە کۆچی نایاسایی و رێنماییان هەیە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێ بە شێوازێکی یاسایی کۆچ بکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح