شەش مانگە دیناریان وەرنەگرتووە
فەرمانبەرانى گرێبەستى سایلۆى کەلار گردبوونەوە
میلاد جەلال_گەرمیان
فەرمانبەرانی گرێبەستی سایلۆی کەلار، لەبەردەم سایلۆکە گردبوونەوە و دەڵێن، نزیکەی شەش مانگە موچەیان پێنەدراوە.
ئەو فەرمانبەرانە لە ناوەڕاستی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو بەشێوەی گرێبەست بۆ سایلۆی کەلار دامەزراون و ژمارەیان 53 کەسە.
رەوا کامەران، یەکێکە لەو فەرمانبەرانە بە 964ى وت،”ئەوە نزیکەی شەش مانگە دەوام دەکەین، تا ئێستا ھیچ موچەیەکمان وەرنەگرتووە، ناکرێت بەبێ موچە دەوام بکرێت”.
پێى وایە، گردبوونەوەیان بۆ ئەوەیە دەنگیان بکات بە لایەنە پەیوەندارەکان، تا شایستەکانیان بۆ خەرج بکرێت.
باسى لەوەشکرد، گردبوونەوەیان لە ئێستادا بۆ ئەوەیە، تا پێش دەستپێکردن بە وەرگرتنى گەنمى جوتیاران ئاوڕێکیان لێبدرێتەوە، گرفت بۆ وەرگرتنى گەنمى جوتیاران دروست نەبێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح